پۆڵه‌تیك پرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی كاردیف ئاشكرایكردووه، پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌م ده‌توانێت به‌ماوه‌ی 30 چركه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو ده‌م له‌ناوببات.
توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی كاردیف ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌م توانای له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه له‌ماوه‌ی 30 چركه‌دا، چونكه ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه ڕێژه‌ی كلۆرید “سیتڵ بێریدینێۆم” تیایدا ده‌گاته 0.07% ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه بۆ له‌ناوبردنی كۆرۆنا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌م ته‌نیا سودی نییه بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا، به‌ڵكو توشبووه‌كانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێو ده‌میان سودی لێده‌بینن.
سه‌ره‌تای ساڵی 2021 زانكۆی كاردیف ورده‌كاریی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات، له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی توێژینه‌وه‌كه‌دا پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌م له‌پاڵ به‌ستنی ده‌مامك و شتنی ده‌سته‌كان ده‌بێته هه‌نگاوێكی دیكه بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا.