باشترین خواردنەوەکان لەگەڵ خواردندا

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراک، ئاندریا بۆبرۆڤیسکی، وتی ئاو لە پلەی گەرمای گونجاوی ژووردا باشترین خوارادنەوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ خواردندا بیخۆیتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە باشترین خواردنەوە تەندروستەکان سوبە، کە دەتوانیت پێش نان خواردن بیخۆیت یاخود لەگەڵ نانخواردندا بیخۆیتەوە وەک خواردنەوە چونکە بڕێکی زۆر ئاوی تێدەکرێت.

ئەو پسپۆڕە جەختی لەوە کردەوە، کە چا بە یەکێک لە خواردنەوە ئاساییەکان دادەنرێت لەگەڵ خواردندا بەڵام پێویستە چای سروشتی ڕەش یاخود سەوز بێ و بێ شەکر بێ یاخود گیایی بێت، بەڵام بۆ ئەو کەسانە باش نیە کە نەخۆشی دڵ و دەماریان هەیە.

وتیشی باشتر وایە لەو خواردنەوانە دوور بکەونەوە کە شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە خواردنەوە گازیەکان، چونکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ کرداری هەرس کردن باش نیە هەروەها شەربەتیش بە هەمان شێوە وەک ئەو خواردنەوانە وایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا