پارتی گەریلا بریندارەکان ڕادەستی تورکیا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر داوای كونسوڵخانەی توركیا، پارتی بەنیازە دوو گەریلای بریندار رادەستی ئەو وڵاتە بكات.

شەوی 5 ی ئەیلول تیمێكی پێنج كەسیی گەریلاكان لە دەوروبەری گوندی تاراوای دۆڵی بالیسان دەچون بۆ هەرێمی دیكە، ڕوبەڕوی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بونەوە، بەپێی زانیارییەكان لەو هێرشەدا سێ گەریلا شەهید بون و دو گەریلاش بریندار بوون، بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە، پارتی دەیەوێت ئەو دوو گەریلایە بە برینداریی ڕادەستی توركیا بكاتەوە.

سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس وتیشی، لەسەر ئاستی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر بەرپرسانی توركیا هاتوونەتە سەرخەت و دەیانەوێت دوو گەریلا بریندارەكە بگوازنەوە بۆ توركیا.

ئەو سەرچاوەیەی پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەشكرد، پارتی كرێكارانی كوردستان بە فەرمی پەیامی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، كە ڕادەستكردنی ئەو دوو گەریلا بریندارە بە توركیا كێشەی گەورەتر لەنێوان پارتی و پەكەكە دروستدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا