پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڤاكسینی كۆرۆنا دیاریكرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
هەرێمی كوردستان بۆ دەستخستنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا چاوەڕێی عێراقە، بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش دەڵێت: “لەگەڵ عێراق ڕێككەوتن كراوە لەسه‌ر ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ڤاكسینه‌كه‌ 17% بێت”.

د. خاڵس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوامین لەهەماهەنگیەكانمان لە كاتێكدا ئەو بڕە ڤاكسینە بگاتە عێراق پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە، دابەشكردنەكەش بە پێی مەترسیەكانی هەریەك لە پارێزگاكان دەبێت، تا ئێستاش ڕێككەوتنەكە بەو شێوەیە كە ڕێژی 17%ی ڤاكسینه‌كه‌ بۆ هەرێمی كوردستانە”.

بەڕێوبەری دیوان لە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەوه‌ی كێن ئەو كەسانەی له‌پێشینه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا وتی،:”تائێستا ئەوەی ڕێككەوتنی لەسەركراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئەو ڤاكسینە سه‌ره‌تا دەدرێت بە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، لەگەڵ ئەو كەسانەی گروپی مەترسیدارن و ئەوانەی بە تەمەنن یان نەخۆشیە درێژخایەنەكانیان هه‌یه‌، ئەوانە سەرەتا لێی سودمەند دەبن”.

سەبارەت بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كەرتی تایبەت بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا د.خاڵس وتی: تا ئێستا بە شێوەی مەركەزیی زیاتر كار لەسەر ڤاكسینەكە لە ڕێگەی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دەكرێت، كەرتی تایبەت بە شێوەی فەرمیی باسیان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كە بیانەوێت دابینی بكەن، بەڵام ئێمە هەوڵەكانمان لە ڕێگەی عێراقەوە بەردەوامە، ئەگەر هەر سەرچاوەیەكی دیكه‌ی باوەڕپێكراو هه‌بێت ئه‌وا هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ ڤاكسینه‌كه‌ سودمەندبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا