پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئادار، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
سبەی دووشەممە1ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27پلەى سیلیزى
سلێمانی :25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26پلەى سیلیزى
کەرکوک : 27پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25پلەى سیلیزى
زاخۆ : 28پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27پلەى سیلیزى
سۆران : 25پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29پلەى سیلیزى