پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەدان هاوڵاتی ئۆکرانی لە ترسی جەنگی ڕوسیا دژ بە وڵاتەکەیان، ئۆکرانیایان جێهێشت و بەرەو پۆڵەندا هەڵهاتن.
بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر چەند شار و ناوچەیەکی ئۆکرانیا، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت ئۆکرانیا جێبهێڵن و بە سەدان ئۆکرانیش ئاوارەی پۆڵەندا بوون.
پێشتریش حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی ئۆکرانیا بکەن کە سنوورێکی دوورودرێژی لەگەڵ وڵاتەکەیاندا هەیە و یارمەتی بدەن.
هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پێشوازی لە پەنابەرانی ئۆکرانیا بکات.