لە هەولێر بەرپرسێكی باڵای پۆلیس برینداركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس برینداركراوەو كوڕەكەشی كوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی عەدالەی شاری هەولێر لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس بەناوی (عیزەدین)، كە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشارە برینداركراوە لەگەڵ برینداربوونی چوار پۆلیسی دیكە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، جگە لە بریندار بوونی ئەو ئەفسەرە باڵایە، كوڕەكەشی لەئاكامی ئەو روبەروبوونەوەیە كوژراوە و ئەو تۆمەتبارەش كە تەقەی كردووە، بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕگەی ٣٨ تۆمەتباربووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، بەڵام خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان نەكردووە و دوای روداوەكەش رایكردووە.

پۆڵەتیك پرێس بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان چەندجارێك پەیوەندی بە بەرپرسانی پۆلیسی هەولێرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكان نەدرایەوە.
هاوكات پەیوەندی بە نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێرەوە کرد، رایگەیاند هیچ زانیارییەكی لەسەر رووداوەكە لانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا