كێ تیرۆرستی راستەقینەیە؟

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
“تیرۆرست” وەسفێكی ئاسان و باوە لەسەر زمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، كە لە دژی ئۆپۆزسیۆنەكان و ئەو كەسانە بەكاری دەهێنێت رەخنە لە سیاسەت و بیروباوەڕەكانی دەگرن، لەڕێی ئەم دەستەواژەیەوە هەوڵ دەدات بۆ شێواندنی ناو و وێنەیان.

ئەردۆغان لە هەر بۆنەیەكدا دووچاری رەخنە ببێت لەبارەی دۆسییەیەك لەو دۆسییانەی، كە دەبێتە مایەی شەرمەزاری و بێزاربوونی، دەست دەكاتەوە بە بەكارهێنانی دەستەواژەی “تیرۆرست”، ئەو سەرۆكەی توركیا بەمەبەستی دەرچوون لە كێشەكان و دۆزینەوەی پەناگەیەك، ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنێت، بەجۆرێك، كار لەسەر سەرقاڵكردنی هەمووان دەكات، هەتا كڕۆكی ئەو كێشانە لەبیربكەن كە پەیوەستن بە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات و ئیدارەدانی قەیرانەكان.

ئەردۆغان هەر كاتێك لە كێشەیەكەوە تێوەبگلێت، بەخێرایی پەنا بۆ دەستەواژەی “تیرۆرست” و “كۆمەڵە تیرۆرستەكان” دەبات

دەوترێت، ئەردۆغان هەر كاتێك لە كێشەیەكەوە تێوەبگلێت، بەخێرایی پەنا بۆ دەستەواژەی “تیرۆرست” و “كۆمەڵە تیرۆرستەكان” دەبات، بەنمونە، ئێوارەی هەینی پێشوو، لە وەڵامی پرسیاری چەند رۆژنامەنوسێك لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی بۆوازیچی لە ئیستانبوڵی پایتەختی توركیا، ئەردۆغان، جانان قەفتانچی ئۆغڵۆی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری بە “تیرۆرست” ناوبرد.

بەمدواییانە ئەردۆغان چەندین كەسایەتی و كۆمەڵەی تۆمەتبار كردووە بە كاری “تیرۆر” لەوانەش: هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن، لە وتارێكدا رۆژی 27ی شوباتی 2019 ئەردۆغان رایگەیاند، ئەمڕۆ رووبەڕووی هاوپەیمانی “سوكایەتی” دەبینەوە، كە ئامانجی ئەوەیە سیستمی رێكخراوە “تیرۆرستییەكان” بهێنێتەناو ئەنجومەنی شارەوانییەكانی توركیاوە.

یەكێكی دیكە لەو كەسانەی ئەردۆغان بە “تیرۆرست” ناوی هێنا، كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ بوو، لە وتارێكیدا لە 22ی تشرینی دووەمی 2019، ئەردۆغان، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا و سەرۆكی “جەهەپە”ی بەوە تۆمەتبار كرد كە لەگەڵ رێكخراوە تیرۆرستییەكاندا كار دەكەن، هەڵبەتە لێرەدا ئەردۆغان مەبەستی پارتی كرێكارانی كوردستانە و ساڵانێكە ئەو پارتە بە “تیرۆرست” لەقەڵەم دەدات.

لەلایەكی دیكەوە، لەسەر پرسیارێك لەبارەی دۆخی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئەو ئەندامانەی پارتی دیموكراتی گەلان كە هێشتا لە زیندانەكانی توركیا دەستبەسەرن، رۆژی 8ی تەمموزی 2017، ئەردۆغان وتی: ئەو كەسانەی پرسیاری لەبارەوە دەكەن “تیرۆرست”ن، بە رادەیەك “تیرۆرست”ن، كە سەرجەم خوشك و برا كوردەكانمانیان هانداوە هەتا بێنە سەر شەقامەكان و بڵێن “ئەوان كەسوكارمان دەكوژن”.

یەكێكی دیكە لەو كەسانەی ئەردۆغان بە “تیرۆرست” ناویهێنا، ئۆرهان پاموك بوو، ئەو نوسەرەی ساڵی 2006 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرت، ئەوەبوو لە 10ی كانوونی یەكەمی 2019، ئەردۆغان، لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی وا وەسفكرد، كە پاداشتی “تیرۆرستان”ی توركیا دەكەن.

یەكێكی دیكە لەو كەسانەی ئەردۆغان بە “تیرۆرست” ناویهێنا، ئۆرهان پاموك بوو، ئەو نوسەرەی ساڵی 2006 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرت

لە 26ی تشرینی دووەمی 2016، لە زیاتر لە بۆنەیەكدا ئەردۆغان، جان دۆنداری رۆژنامەنوسی بە “تیرۆرست” لەقەڵەمدا، ئەو رۆژنامەنووسەی پلانی قاچاخی چەكی لەلایەن هەواڵگری توركیا بۆ كۆمەڵە توندڕەوەكان ئاشكراكرد، ئەو رۆژنامەنووسە لەدوای ئەوەی لە زیندان هاتەدەرەوە پەنای بردە بەر ئەڵمانیا و لە ئێستادا لەوێ دەژی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەردۆغان بە بێ بوونی هیچ بەڵگە و نوسراوێكی فەرمی تۆمەتی “تیرۆر” دەداتە پاڵ ئەو كەسایەتی و كۆمەڵانە، ئەم هەنگاوەش بەزۆری لەڕێی میدیاكانییەوە جێبەجێ دەكات، كە نزیكەی %95ی كۆی میدیاكانی توركیا لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدان و قسە و بیروباوەڕەكانی دەگوازنەوە.

لەمبارەیەوە، ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا دەپرسن: كێ “تیرۆرست”ی راستەقینەیە؟ ئەو كەسەی كە تواناكانی وڵات بۆ خەرجی تایبەتیی و خێزانی بەكاردەهێنێت و هەڵدەستێت بە دابەشكردنی پلە و پۆستەكانی وڵات بەسەر كەسە نزیكەكانی خۆیدا، هەر خۆی نییە كە پاڵپشتی تیرۆرستان و رێكخراوە تیرۆرستییەكانی وڵاتانی عێراق و سوریا و لیبیا دەكات؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا