پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە حكومەتی عێراق دەكات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و وەك هەوڵێك بۆ پتەوكردنی حكومڕانی دیموكراسی ناوی دەبات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە سودانی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی حكومەتەكەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
لای خۆیەوە سودانی جەختی لە سووربوونی حكومەت كردەوە بۆ تەواوكردنی هەموو مافە دەستوورییەكان و پشتیوانیكردنی لامەركەزی ئیداری كە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا وەك بەشێك لە پابەندبوونەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا بەدی هێندراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رەشی غەززەش كراوە و لەم بارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت، سودانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ڕاگرتنی ئەو كارەساتە بگرنە ئەستۆ یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەننە لێقەوماوان.