گەریلا كوژرانی جاشێك و 25 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكیی تیمە گەڕۆكەكانی گەریلادا جاشێك و 25 سەربازی توركیا كوژراون، بەبێ ئەوەی هێزەكانی گەریلا هیچ زیانێكیان بەربكەوێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی لەسەر چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی دژ بە سوپای توركیا بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە شێوازی تیمی گەڕۆك و نیمچە گەڕۆك لە باكووری كوردستانەوە تا هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لە باشوور، لە هەموو شوێنێك شێوازی سەركەوتووانە بەكاردەهێنن، هێزەكانمان بە تاكتیكی گەریلایی داهێنەر بە شێوازی تیمی گەڕۆك، كە بە وەستایی و شارەزایانە جێبەجێی دەكەن، چالاكیی ئەنجام دەدەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گەریلا بەو چالاكیانە هەم گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن هەم گەیشتووەتە ئەو ئاستەی هەرگیز زیانیان بەرناكەوێت، بەكارهێنانی رێبازی تیمەكانی گەڕۆك بە سەركەوتوویی، توانای شەڕی سەركەوتوو و ئاستی شارەزابوونی هێزەكانمان بە رۆحی فیدایی لە هونەری سەربازی دەخاتەبەرچاو.

هەپەگە دەڵێت: تیمە گەڕۆكەكانمان كە بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی لە باكوورەوە تا باشوور لە هەموو شوێنێك چالاكیی دەكەن، لە ئەنجامی چالاكیی تیمە گەڕۆكەكاندا جاشێك و 25 سەرباز كوژراون، چوار سەربازیش برینداربوون، چەكێكی ئەی 4 لەناو براوە، گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانیش لەلایەن سوپای توركیا بە كاتیۆشا، 21 جار بە فڕۆكەی شەڕ و 14 جاریش بە هەلیكۆپتەر بۆردومان كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا