ئەمریكا پشتیوانییەكانی بۆ پێشخستنی توانا هەواڵگرییەكانی هەرێم دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بارەگای ئاژانس لە قەڵاچوالان پێشوازی لە وەفدێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لە هەرێم كرد .

لەدیدارێكدا دواپەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەكان و هەماهەنگییە هەواڵگرییەكان لەنێوان هەردوولا و هێزە عیراقییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكراو جەختكرایەوە لە پەرەپێدانی هاریكارییەكان لە پێناو سەقامگیری ئەمنی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان .

هەر لە دیدارەكەدا جەلال شێخ ناجی ، هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و بەغدا و هێزەكانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریكای بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرد بۆ سەرخستنی هەوڵەكان لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و رایگەیاند دەرئەنجامی ئەم هاریكارییە چەندین ئۆپەراسیۆن و كردەی ئەمنی و سەربازی بەرهەمدار ئەنجام دراون و كاریگەریان لە سەردۆخی ئاسایش هەبووە كە بەدڵنییاوە ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت و بەهێزتری دەكەین .

لەبەرامبەردا فەرماندەی تیمی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا بەردەوامی پشتیوانییەكانیانی بۆ پێدانی راوێژ و پێشخستنی توانا هەواڵگرییەكانی هەرێم دووپاتكردەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا