پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر زۆرە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-10-2023، محەمەد شیاع سودانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەگەر زۆرە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە و ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی بەشێک لە قەیران و ئاستەنگییە داراییەکانی هەرێمی تێکەوتووە.
پاش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی لە پاریس لە رێکەوتی 26ی ئاداری 2023، حکومەتی هەرێم پابەند کرا بە راگرتنی فرۆشتنی نەوت لەرێگەی تورکیاوە و لەوکاتەشەوە هەرێم نەیتوانیووە لەو رێگەیەوە نەوت هەناردەی دەرەوە بکات.