پۆڵه‌تیك پرێس
ساڵێک بەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەی ئاسا-ی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا تێده‌په‌ڕێت، سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەش ده‌ڵێت “له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا زیاتر له ده هه‌زار پشكنینمان بۆ هاوڵاتیان به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامداوه”.
شەماڵ جەبار یاوەر، سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌بوو وتى:”له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى كاركردنمان وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا توانراوه ده هه‌زارو 988 پشكنینى كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ین، له‌كۆى ئه‌وماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 90 كه‌سیان هه‌ڵگرى كۆرۆنا بوون”.
وتیشى، “جگه له‌وه سێ هه‌زارو 386 نه‌خۆشى دیكه چاره‌سه‌ركراون و 907 نه‌خۆشى دیكه‌ش له‌نه‌خۆشخانه داغڵكراون، له‌ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانیش 257 نه‌خۆشى دیكه گوازراونه‌ته‌وه، سیانیان گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌ى چاكبووانیش 397 نه‌خۆشبووه، پشكنینى پى سى ئاڕ بۆ نزیكه‌ى 15 هه‌زار كه‌س كراوه، كۆى ئه‌و كارانه‌ش به بێ به‌رانبه‌ربووه”.
به وته‌ى شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە ئه‌گەر هاووڵاتیان لە نەورۆزدا خۆیان نەپارێزن ئەو رێژەیە بۆ لە 25% بەرزدەبێتەوە، بەڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا ئەزموونیان لەگەڵ کۆرۆنا زیاترە دەتوانرێت کۆنترۆڵی باردودۆخەکە بكرێت.