مەحما خەلیل: پارەی پرۆژەكانی شنگال دەبرێتە ناوچە عەرەبنشینەكان

پۆڵەتیك پرێس

قایمقامی قەزای شنگال ئاشكرای دەكات، ساڵی رابردو هیچ پرۆژەیەك لە شنگل جێبەجێ نەكراوەو لەئێستاشدا ئەو پارەیەی بۆ پرۆژەكانی ئەو شارە تەرخانكراوە هەوڵدەدرێت ببرێتە ناوچە عەرەبنشینەكانەوە.

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند، ساڵی رابردو حكومەتی عێراق ھیچ پڕۆژەیەكی بۆ شنگال ئەنجام نەداوەو ئێستاش ٢٨ملیار دیناری بۆ شنگال تەرخانكردووە، كەچی ئەو پارەیەی تەنها دروستكردنی پرۆژە لە ناوچە عەرەنشینەكان تەرخانكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شنگال ٩٠%ی كوردن، بەڵام سەرەڕای ئەوە حكومەتی عێراق پارەی پرۆژەكانی بۆ ئەو ناوچانە تەرخانكردووە كە عەرەبنشینن و بۆ گوندەكانی عەرەبە.

قایمقامی قەزای شنگال باس لەوەدەكات، ئەوان كاری لەوشێوەیە رەتدەكەنەوە، چونكە ئەوە هەوڵێكە بۆ ئەوەی شنگال تەعریب بكرێت و ناوچە ئێزدینشینەكان پشتگوێ بخرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا