لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی عێراق نزیکەی 10 ملیار دۆلار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی عێراق 9.784 ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، “لە مانگی ئابدا عێراق بڕی 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی نەوت گەیشتووەتە 9.784 ملیار دۆلار”.

ئەوەش هاتووە، ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق 100 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە.

هاوکات، نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی نەوتیی کەرکوکەوە لەڕێی بەندەری جەیهان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 109 هەزار و 528 بەرمیل نەوت.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە عێراق سێ ملیۆن و 286 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و بەرمیلێک نەوتیشی بە 96.05 دۆلار فرۆشتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا