پۆڵەتیك پرێس
لەسنووری گوندی دارەمان- سنووری ناحیەی شوان، دەست بەسەر ژمارەیەك موشەكدا گیرا، كە بەئاڕاستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەكان، موشەكەكان لەجۆری گرادن و لە گوندەکانی دارەمان و عەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ئامادە کرابوون، بەڵام پێش ئەوەی بتەقێنرێن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشکراکرا و ئێستا سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەین”.
لەلایەكی دیكەوە شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنکەی پۆلیسی پردێ، دەست بەسەر پێنج مووشەکی دوورهاوێژ لە جۆری گراد-دا گیراوە، ئەو مووشەکانە لە گوندی عەسار سەر بە ناحیەی پردێ-ی سنووری پارێزگای کەرکووک ئامادەکرابوون”.