پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی نیساندا حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووە.
لە نوێترین بڵاوکراوەیدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، مانگی ڕابردوو عێراق بڕی 98 ملیۆن و 634 ھەزارو 947 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
وتیشی، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت سێ ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە مانگی ڕابردوو 79 دۆلار بووە.