باندێكی ساغكردنەوەی دراوی (ساختە) دەستگیردەکرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستدەگرێت بەسەر بڕی 18.000 دۆلاری ساختەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین پاش دەستكەوتنی زانیاری ورد لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی (دراوی ساختە) هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕێكەوتی 10_5_2023 دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەناوەكانی ( ش ، م ، أ ) و ( ق ، م ، أ ) دانیشتوی هەرێمی كوردستانن ، هەروها دەستیانگرت بەسەر بڕی 18.000 دۆلاری ئەمریكی ساختەدا كە مەبەستیان بووە لەناو هەرێمی كوردستان ساغیبكەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنیان دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێكی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا