پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “وەڵامی ئێران بەرامبەر ڕژێمی ئیسرائیلی ڕوون بووە و بە یەک وشە وەڵام دەدەمەوە، ئەویش (هەولێر)ە”.
ئەمڕۆ دووشەممە سەعید خەتیبزادە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران ئاماژەی بەوەکرد، “ئیسرائیل لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنیەوە لە هیچ هەوڵێک سڵی نەکردووەتەوە بۆ تێکدانی دۆخی ئەم ناوچەیە”.
وتیشی، “ئێران هیچ کاتێک بەرامبەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نەبووە، نمونەی ئەم وەڵامانەش هێرشەکەی مانگی ڕابردووی سوپای پاسداران بوو بۆسەر شاری هەولێر”.
شەوی 13ی شوباتی 2022 لەڕێی مووشەکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەبیانووی بوونی بارەگای ئیسرائیل، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەئامانج و بەهۆیەوە زیان بەر چەند ماڵێک کەوت و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.