پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردن له پارێزگاكه ده‌بێته هه‌شت ڕۆژ.
سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “ماوەی کەرەنتین بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کەم کرایەوە بۆ هه‌شت ڕوژ”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، “ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان تەنها لە 8 ڕۆژی یەکەم دەبنە هۆی توشبوونی کەسانی تر بۆیە تەنها (8-10) ڕۆژ خۆ کەرەنتینە کردن پێویستە بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاترە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت”.