پۆڵەتیک پرێس
بەردەوام پزیشکەکان ڕێنمایی دەربارەی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێش دەدەن بۆ هەبوونی تەندروستییەکی باش، چونکە قەڵەوی هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی جیاواز.
بەشێوەیەکی گشتی قەڵەوی کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە لەجۆری دوو، چەندین جۆری شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاددەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکە بۆ ئازاری پشت و جومگەکان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ، نەخۆشیەکانی گورچیلە، ماندووێتی و هەناسەتەنگی.
بۆ دووربوون لەو نەخۆشی و کێشە تەندروستیانە پێویستە بەردەوام کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە بکرێت و ڕۆژانە وەرزشبکرێت، هەروەها سیستمی خۆراکی ڕۆژانە پێکهاتبێت لە خواردنە تەندروست و دەوڵەمەند بە سەوزەوات و میوەکان.