ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ هەوکردنی پەنکریاس

پۆڵەتیک پرێس

پزیشک ئەلینا پۆتاشیڤا پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراک ڕایگەیاند، خواردنە چەورەکان، خواردنەوە گازییەکان و جگەرەکیشان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی پەنکریاس جێدەهێڵێن.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات پەنکریاس بەردەوام ناتوانێت بەرگەی ژەمی چەور بگرێت، بۆیە ئەگەر کەسێک بەشێوەیەکی بەردەوام هەستی بە ئازارکرد لەبەشی خوارەوەی پشت، ئەوا پێویستە پشکنینی تەواو بۆ پەنکریاس بکات بەپێی “ئەمڕۆی ڕوسیا”.

پزیشکە دەڵێت:”کاتێک مرۆڤ برسی دەبێت و چاوەڕێی خواردن دەکات، ئەوا رێژەیەکی زیار لەکاتی ئاسایی دەخوات و ئەگەر ژەمەکەش چەور بێت ئەوا کاریگەری زۆر لەسەر تەندروستی پەنکریاس دروستدەکات، بەڵام مەرج نییە ئەو نیشانانەی دوای خواردنە چەورەکان و خواردنەوە گازییەکان دروستدەبێت هەموو کاتێک ئاماژەبن بۆ هەوکردنی پەنکریاس، تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە ئازارەکە بەردەوام بێت”، جەختی لەوەشکردەوە باشترە لەجێی مایۆنیز زەیتی گوێزی هیندی بەکاربهێنرێت و لەجێی خوارنەوە گازییەکانیش ئاو بخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا