خواردنەوەی شیری گەرم پێش نوستن چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەردەوام باس لە سوودەکانی خواردنەوەی شیر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم پێش نوستن چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە پێکهاتەکانی تربتۆفان و میلاتۆنینی تێدایە.

شیر بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ گەورە و بچووک دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا سوودبەخشەکان، ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکات و ئێسکەکان بەهێزدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم پێش نوستن ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:

✓ Imagen de Vaso de leche con galletas sabrosos Fotografía de Stock

-یارمەتی باشترکردنی خەو و حەوانەوەی جەستە دەدات.
-پلەی گەرمی جەستە ڕێکدەخات و یارمەتی خەوێکی هێمن و قوڵ دەدات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەکانی خەو، دوودڵی و دڵەڕاوکێ دەدات کە هۆکارن بۆ خەوزڕان.
-ماسولکەکان هێوردەکاتەوە و جەستە بەئارامی دەهێڵێتەوە.
-یارمەتی ڕێکخستنی کاتەکانی نوستن و لەخەو هەستان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا