ئایا ئەسپرین چارەسەرێكی باشە بۆ كۆرۆنا؟

پۆڵەتیك پرێس

چارەسەری كۆرۆنا لای هەندێك لە پزیشكەكانی دونیا ئاڵۆز بووە بە تایبەتی ئەڵمانییەكان، چونكە دەڵێن هۆكاری مردن بە كۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ جەڵتەی خوێن یان كڵۆ بونی خوێن لەناو بۆرییەخوێنەكانی دڵك سی یان مێشك،چەندین بیروبۆچۆنی جیاواز هەیە لە بەكارهێنانی ئەسپرین وەك چارەسەرێك بۆ توشبووانی كۆرۆنا لەوانە:

دەرمان كاریگەری دەكاتە سەر خوێن مەیین Anticoagulation ڕێگری لە مەیینی خوێن دەكات، و یەكێكی دیكەش Antiplatelet ڕێگری لە مەیینی پەپكەی خوێن دەكات، ئەم جۆرانە بۆ نەخۆشێك بەكاردەهێنرێت كە نەخۆشی دڵ یان سی یان جۆری دیكەی هەبێت.

حذارِ تناول الأسبرين أو مسيلات الدم الأخرى من دون وصفة طبيب
ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان بچووكە و نیشانەی سوكیان هەیە وەك بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش بە ڕێژەیەكی كەم پێویست بە بەكارهێنانی ئەسپرین یان دەرمانی دیكەی خوێن ناكات.

دەرمانەكانی شلەی خوێن بۆ ئەو نەخۆشانەی كۆرۆنا بەكاردێت تەمەنیان لە 40 ساڵ بەرەو سەرەوەیە و كێشەی هەناسەدان و كەمی ئۆكسجینیان هەیە بۆ ڕیًَگریكردنیان لە جەڵتەی سی،ئەسپرین بەتەنیا بەكارناهێنرێت بەڵكو لەگەڵ دەرمانی دیكە بەكاردەهێنرێت.

ئەسپرین بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت لەگەڵ دەرمانی دیكە بۆ نەخۆشی كۆرۆنا،بەڵام دەبێت لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە ڕێژەكەی دابنرێت و بەكاربهێنرێت چونكە ڕۆژانە چەندین كەس دەمرن بەهۆی خوێن بەربوونی كرداری هەناسە یان هەرشوێنێكی دیكەی لەش لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئەسپرین بێ‌ ئاگاداری پزیشك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا