پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی داوەتە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا تا سەرجەم دەروازە داخراوەکان بکرێنەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی داوە پردی کۆماریی و دەروازەی ڕۆژهەڵات و ناوچەی سەوز لە بەرەی وەزارەتی پلاندانان لە چەند سەعاتی داهاتوودا بکرێنەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دوابەدوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و هەڵکوتانەسەر بینای پەرلەمان هەستان بە داخستنی ناوچەی سەوز و ساحەی تەحریر و دەروازەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی بەغدا لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە.