پەرلەمانتارێك: حكومەت دوور لە یاسا و رێنماییەكان باج وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەرگرتنی باج لە خاوەن كارەكان بە مەزەندە بووە بە دیاردەیەكی مەترسیدار و حكومەت داوای باجی ساڵانی 1980 لە بەشێك لە خاوەن كارەكان دەكات.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، كابینەی 9 بەناوی ڕێكخستنەوەی باج، زۆرترین پارە لە خاوەن كارەكان وەردەگرێت، بەجۆرێك لە بەشێك لە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان بە شێوەی مەزەندە، دوور لە هەموو یاسا و ڕێنماییەك، باج وەردەگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: زۆرترین شێوازی باجی لەسەر هاووڵاتییان زیاد كردووە لە كابینەی 9 بە دوو شێوە باج لە هاووڵاتییان وەردەگریێت: یەكەم، باجێك كە بەناوی خزمەتگوازارییەوە لە ڕێگەی كۆمپانیا تایبەتەكانەوە كە یان هی بەرپرسێكن یان بازرگانێك كە خاوەندارێتی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ بەرپرسان؛ دووەم، باجێك كە حكومەت بە فەرمی وەریدەگرێت.

رونیشیكردەوە، باج خراوەتە سەر كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، زیاد كردنی پارەی كارەبا، باج لەسەر تابلۆی دوكان، باجی دەخل، باجی عەقار و دەیان جۆری دیكەی پارە وەرگرتن بە ناوی باج كۆكردنەوە- هەندێكیشیان بە ناوی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە.

كاروان گەزنەیی ئاماژە بەوەشدەكات، لە ماوەكانی ڕابردوو داوایان لە بەشێك لە خاوەن كارەكانی ناوچەی پیشەسازی كردووە كە دەبێت باج بدەن بە حكومەت بە شێوەی مەزەندە كردن، ئەگەر سكاڵاش بكەن لەو باجەی بۆیان دیاری دەكرێت، دەبێت لە ساڵی 1980 ەوە باج بدەن؛ واتا پێی وتوون كە دەبێت باجی عەقار بدەن لە كاتێكدا زەوییەكەیان كرێییە و لە لایەن شارەوانییەوە بە شێوەی مساتەحە پێییان دراوە.

هێما بەوەشدەكات، كۆمپانیا یان كارگە هەیە كە كاری نەكردووە بە درێژایی چەند ساڵێك، كە ئێستە دەستی كردووەتەوە بە كاركردن، داوا دەكەن باجی هەموو ساڵەكان بدات. لە كاتێكدا لە هەموو دنیا هانی كارگەكان دەدرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی زیاد بكات، نەك زیاد كردنی باج و ناچاركردنییان بە داخستن و بەجێ هێشتن و گواسنتەوەی سەرماییەكانییان.

لە درێژەی روونكردنەوەكەیدا كاروان گەزنەیی روونیدەكاتەوە، لە هەر شوێنێك باج وەردەگیرێت، حیكمەت تێیدا زیادكردنی خزمەتگوزاری و خزمەتی گشتییە، نەك دەوڵەمەند كردنی چەند بەرپرس و دەوڵەمەندتركردنی چەند بازرگانێك!

ئاشكراشیدەكات، سەرجەم دۆسیەكانی باج وەرگرتنی ناڕەوامان- بەناو بەڵگە- ڕادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و لیژنەكانی پەرلەمان كردووە بۆ دۆزینەوە چارەسەر، بەڵام تا دێت دۆخەكە لەسەر هاووڵاتییان زەحممەتر دەكەن.

ئەمەی بە ناوی ڕێكخستنەوەی باجەوە وەردەگیرێت لەم كابینەیە، باج نیە بەڵكو سەرانەیە!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا