داوا دەكرێت پەرلەمانی عێراق بەپەلە كۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە یاداشتێكدا داوا دەكەن بەپەلە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە لەسەر هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ.

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوە بۆ یاداشتێك دەستی پێكرد، كە ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوەو داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەن دەكەن لەسەر بۆردومانەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆ سەر گوندی پەرەخی لە زاخۆ كە ژمارەیەك هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

وتیشی: یاداشتەكە داوا دەكات كە سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق بێنە ئەنجومەن و لەبارەی بوردوومانەكان ورێكارەكانی عێراق روونكردنەوە بدەن.

باسی لەوەشكرد، یاداشتەكە پێویستی بە (50) واژۆ هەیە پێشبینی ئەكرێ زیاتر لەو ژمارەیە واژۆی بكات.

1- النائب هادی السلامی
2-محمد شیاع السودانی
3- ایڤان فائق چابرو
4-عدنان الجابری
5-سوران عمر سعید
6- باسم خشان
7- علی عبد الستار المشكور
8-كاڤم الفیاچ.
9- مدیحە الموسوی
10-نیسان الزائر
11-كاروان علی یارویس
12- حیدر السلامی
13-دكتور درید جمیل
14- بید‌و خچر السلمان
15- اسوان الكلدانی
16- فاروق حنا عتو
17- ایمان عبدالرزاق محمد
18 – مصگفی خلیل الكرعاوی
19. هریم كمال اغا
20.سوزان منصور كرم
21. كریم شكور
22. كوردە عمر
23. صباح حبیب
24. غریب احمد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا