دەستەی دەستپاكی عێراق: پێدانی 200 ملیار دینار بە هەرێم نایاساییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دەستەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی بۆ هەرێم هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت “ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی 11ی بودجەی 2021ـە”.

شەوی رابردوو بڕیاردرا دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2021، لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “ناردنی ئەو پارەیە نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی 11ـی بودجەی 2021ـە، داواش لە پەرلەمان و بانکی ناوەندی دەكەن ئەو هەنگاوە نایاساییە نەنێن.”

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو شاندی حکومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکەوتن لەسەر رێکارە هونەرییەکان و پابەندبون بە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2021 سەردانی بەغدایانكرد و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا