سەرۆكی هەڵهاتووی سریلانكا رووی كردە سەنگاپوور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی سریلانكا كە بەهۆی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەكانەوە هەڵاتبوو بۆ ماڵدیڤ، ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆكەیەكەوە ئەو وڵاتەشی بەجێهێشت و روویكردە سەنگاپوور.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی فڕۆكەخانەی مالەی، گۆتابایا راجاپاكسا لەگەڵ هاوسەرەكەی و دوو لە پاسەوانەتایبەتەكانی بە فڕۆكەیەكی تایبەت بەرەو سەنگاپوور بەڕێكەوتوون.

دوای ئەوەی كە خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە قەیرانی ئابووری هەڵیانكوتایە سەر نووسینگە و شوێنی مانەوەكەی، راجاپاكسای تەمەن 73 ساڵ، 9ی ئەم مانگە ناچاربوو خۆی بشارێتەوە و دواتریش رایگەیاند كە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی واژۆ دەكات.

دواتر راجاپاكسا، رانیل ویكەرمەسینگی، سەرۆكوەزیرانی راسپارد بۆئەوەی وەكو سەرۆكی كاتی، سریلانكا بەڕێوەببات. پاش ئەوەش، بە فڕۆكەیەكی سەربازی، لەگەڵ هاوسەرەكەی و بەرەو دوورگەكانی ماڵدیڤ هەڵاتن.

هەر ئەمڕۆ، خۆپێشاندەران رایانگەیاند بە ئاشتیانە دامودەزگاكانی حكومەت چۆڵدەكەن، لە ناویشیاندا، ماڵی سەرۆك، نووسینگەی سكرتاریەتی سەرۆك و نووسینگەی سەرۆكوەزیران، بۆ ئەوەی ئارامی بگەڕێتەوە بۆ وڵات.

سریلانكا رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەكییەكانی دیكە بووەتەوە، بەهۆی هەڵئاوسانەوە بە خراپترین تەنگەژەی ئابووریدا دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا