وەزارەتی ناوخۆ كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلایی دەكاتەوە

ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس
هاتوچۆی گشتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاكان پرسی ئۆتۆمێلە بێسەرەتاكان یەكلایی دەكاتەوە.

ئەسعەد كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “چاوەڕێدەكەن لە رۆژانی داهاتوودا دوای هەڵسەنگاندنی پێشنیازەكانی هاتوچۆی هەرێم وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەربكات”.

وتیشی:”دوای ئەوەی بڕیاردرا ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لەڕێگەی فۆڕمێكی تایبەتەوە سەرژمێری بكرێت، لەئێستادا بەپێی ئامارەكان كە گەڕاوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ نزیكەی 20 هەزار ئۆتۆمبێل فۆرمیان بۆ پڕ كراوەتەوە”.

ئه‌سعه‌د كه‌ریم ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان چارەسەر بكات بۆیە بڕیارەكانیش بەو ئاراستەیە دەبن كە هاوڵاتیانیش زیانیان پێنەگات.

یەكلایی كردنەوەی كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لەهەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە هاتوچۆی هەرێم بۆچوون و پێشنیازی هاتوچۆی پارێزگاكانی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە وەرگرتووە و چاوەڕێدەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا، وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتوچۆی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئۆتۆمبێلەكان دەربكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک