لە بەغدا دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆپیشاندەران دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە خۆپیشاندەران چەندین دروشمی ناڕەزاییان بەرزکردووەتەوە لەوانەش: نا بۆ کاندیدکردنی زێباری، نا نا بۆ زێباری، نا بۆ پشتیوانیکردنی گەندەڵی و چەندین دروشمی دیکە.

هاوکات خۆپیشاندەران دەڵێن: چۆن دەکرێت پێشتر کەسێک کە لەسەر گەندەڵی متمانەی لێسەندراوەتەوە ئێستا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدبکرێت.

باس لەوەش دەکەن، ئێمە وەک گەلی عێراق ڕەتیدەکەینەوە زێباری ببێتە سەرۆککۆمار، چونکە لە کاتێکدا کە وەزیری دەرەوە بوو هیچی پێشکەش نەکرد بە گەلی عێراق، دواتریش کە بووە وەزیری دارایی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەر تۆمارکرا، بۆیە ئێمە نامانەوێت ببێتە سەرۆککۆمار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا