حەشدی ئێزدی دۆخی ئەمنی شەنگال ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

قادر موراد، وتەبێژی سەرکردایەتی حەشدی ئێزدی رەتیکردەوە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی هاوڵاتیان لەشەنگال بوونی هەبێت.

قادر موراد بەمیدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە بڵاودەکرێتەوە ئامانج لێیان دروستکردنی پشێوی و گومڕاییە و ئەو لایەنەی دۆسیەی ئەمنی ناوەندی قەزای شەنگالی بەدەستە هیزەکانی سوپای عێراقە.

وتیشی: هیچ هێزێکی حەشد لەناوەندی قەزاکەدا بوونیان نییە و ئامانج لەو تۆمەتانەی میدیا کوردییەکان بڵاویدەکەنەوە تێکدانی سەقامگیری شەنگالە.

بەپێی قسەی قادر موراد، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی دەستگیرکردن و کۆچی هاوڵاتیان لەقەزای شەنگال نییە و بەپێچەوانەوە هەموو دانیشتووانی شەنگال ستایشی هەماهەنگی ئەمنی و پەیوەندییان لەگەڵ حەشدی شەعبی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا