پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، وانەبێژی نوێ دادەمەزرێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان بڵاویکردەوە،” ئاگاداری دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/بەشی باخچەکانی مناڵان ئەکەین، کە دانیشتووی شاری دەربەندیخانن، دەتوانن فۆرمی وانەبێژی وەربگرن”.
ڕوونیکردەوە، دەرچووانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت/ بەشی باخچەکانی مناڵان سەردانی هۆبەی خۆیەتی پەروەردەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی باخچەی مناڵان لەسنوری بەڕێوەبەراێتی پەروەردەکەیان.