پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان لە هەموو جیهاندا زۆر باوە و دەخورێت، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی تەواوی جەستە هەیە.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە چەرەساتەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی گورچیلەکان هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە کەمدەکەنەوە، لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی چەرەساتیان خواردووە ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشیەکانی گورچیلەوە کەمترە بووە بەراورد بەو کەسانەی نەیانخواردووە.
خواردنی چەرەساتەکان جارێک بۆ شەش جار لە هەفتەیەکدا بەڕێژەیەکی گونجاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە و مردن بەهۆی نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵەوە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیان.