خواردنەوەی شیری سارد بەگەدەی بەتاڵ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی شیری سارد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، پڕۆتین و کانزاکان بەتایبەتی کانزای کالیسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.

هەندێک لەو کەسانەی هەستیاریان بە لاکتۆز هەیە لەوکاتەدا خواردنەوەی شیر زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە پێویستە ئەو جۆرانە بخۆنەوە کە لاکتۆزیان تێدانییە، پسپۆڕی بواری خۆراک میرنا ئالفتی بۆ ماڵپەڕی”سیدەتی نێت” باس لە سوودەکانی خواردنەوەی شیر بەگەدەی بەتاڵ دەکات:

-خواردنەوەی شیری سارد لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار و سووتانی گەدە، هەبوونی ڕێژەیەکەی زۆی لە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە.

-خواردنەوەی شیری سارد لە بەیانیاندا یان لەگەڵ ژەمی بەیانیان ڕێگری لە خواردنی زۆر دەکات.

اعراض نقص الكالسيوم عند الحامل - نصائح مالية

-یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.

-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی ددان و ئێسکەکان دەکات.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتین، چەوری، کاربۆهیدرات و ڤیتامینەکانە کە جەستە پیویستی پێیانە.

-خواردنەوەی شیری سارد یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا