ماسکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

ماسکی ئەڤۆکادۆ بە یەکێک لە تیکەڵە سروشتییە باشەکان دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە کێشەکانی پێست و ڕەونەقدارکردن و نەرمکردنی پێست.

سوودەکانی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست، ڤیتامین ئی تێدایە پارێزگاری پێست دەکات لە تیشکی خۆر و هەوکردن، چەوری سوودبەخشی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی چرچولۆچی دەدات، دژەمیکرۆبە ڕێگری لە زیپکە دەکات، ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی بەرهرمهێنانی کۆلاجین دەدات و پێستی مردوو لادەبات، ڕێگری لە وشکبوونی دەموچاو دەکات.

چەند ماسکێکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست:

-ئەڤۆکادۆ و هەنگوین بۆ شێدارکردنەوەی پێست
کەوچکێکی گەورە گوێزی هندی، نیو ئەڤۆکادۆ، کەوچکێی بچووک هەنگوین، کەوچکێکی بچووک ئاو، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر بە پارچەیەک قوماشی گەرم پێست شێداردەکەیتەوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، دواتر تێکەڵەکە لە دەموچاو دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.

-ئەڤۆکادۆ و قەیسی بۆ یەک ڕەنگ بوونی دەموچاو
نیو ئەڤۆکادۆ و دوو قەیسی ورد دەکەیت دواتر کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت جگە لە دەوروبەری چاو، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.

Avocado-Apricot Salad Recipe - Recipezazz.com

ئەڤۆکادۆ و شۆفان بۆ نوێبونەوەی خانەی پێست
نیو ئەڤۆکادۆ، سێ کەوچک ئاردی شۆفان، ئاردی شۆفانەکە لەگەڵ کەمێک ئاو دەکەیتە سەر ئاگر هەتا دەکوڵێت، ئەڤۆکادۆکە ورد دەکەیت و جوان تێکەڵیان دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دوبارەی دەکەیتەوە.

الكاكاو والبابايا.. ماسكات طبيعية لاستعادة حيوية ونضارة البشرة - اليوم  السابع

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا