پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی بەناوبانگی ڕوسی ئەسکەندەر میاسنیکۆف، باس لە چەندین خۆراک دەکات یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپی خوێن، خوێنتێزانی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک دەدات.
بەشێوەیەکی گشتی پزیشکەکان دەرمان بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی خۆراکەوە چارەسەر بکرێت وەک، چەرەسات، خواردنە دەریاییەکان، زەیت و تۆوی کەتان، سیر، ئەمانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپی خوێن.
هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک قەڵەوی، شەکرە و زیادبونی چەورییە، بۆیە لەدوای جگەرە کێشان بە پلەی دووەم قەڵەوی هۆکارە بۆ توشبون بە شێرپەنجە.
ئێستا لە جیهاندا ١.٦ ملیار خەڵک دەناڵێنن بەدەست قەڵەوییەوە ئەمەش ٤٠٪ ی دانیشتوانی جیهان دەکات.