“گروپی مەرگ” چالاكوانێكی تر راو دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
خەڵكی بەغدا و عێراق رۆژی چوار شەممە 16ی ئەیلوول بەهەواڵی كوژرانی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی عێراق‌و خانەوادەكەیان بەخەبەر هاتن.

شیلان دارا ڕەوف و خێزانەكەی ئەو چالاكوانە عێراقییە بوو لەناو ماڵەكەی خۆیاندا لەگەڕەكی ئەلمەنسوور لەناوەڕاستی بەغدا لەرووداوێكی تەمومژاویدا كوژران، كە چالاكوانان بكەرانی ئەو كردەوە بە “گروپی مەرگ” ناودەبەن .

ئەمە دووەم تاوانە، كە بەرانبەر بە چالاكوانانی ژنانی عێراق لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا ئەنجامدراوەو ئەو چالاكوانانەش بەشدارییەكی بەرچاویان لەخۆپیشاندانەكان هەبووە.

بەپێی گێڕانەوەكان، چەند چەكدارێك كە دەمامكیان بەستووە، لە ناوچەی ئەلمەنسەور-ی بەغدا چوونەتە ناو خانووی خێزانەكەو سێ ئەندامی ئەو خێزانەیان كوشتووە، بە وتەی پزیشكی دادوەری بەشێوەیەكی خراپ ئەو خانەوادەیە كوژراون.

 

بەپێی گێڕانەوەكان، چەند چەكدارێك كە دەمامكیان بەستووە، لە ناوچەی ئەلمەنسەور-ی بەغدا چوونەتە ناو خانووی خێزانەكە

 

ئەو تاوانە لە سەعات 11:30 ی شەوی سێشەممە ڕوویداوە و ئەو چەكدارانە بە ناوی “هێزی ئەمنی” هەڵیانكوتاوە ناو ماڵەكە و پاشان ئەندامانی خێزانەكەیان كوشتووە.

دكتۆر زیا حیجازی توێژەری تایبەتمەند بەكاروباری عێراق لەتویتەردا نووسیویەتی: ئەو كوشتنە تاوانێكە لەلایەن مرۆڤایەتییەوە مەحكوم دەكرێت.

هەروەها عەدنان ستوونی توێژەری بواری فەلسەفەو ئاینە بەراوردكارییەكان داوای لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بەپەلە لێكۆڵینەوە بكات و دەستبەجێ بكەرانی ئەو تاوانە دەستگیربكات.

شیلان دارا چالاكوانێكی عێراقییە و لە ساڵی 2016 كۆلیژی دەرمانسازی تەواو كردووە و لە سەنتەری ئۆنكۆلۆژی شێرپەنجە لە شاری پزیشكی، كە سەر بە خێزانێكی كوردە كاردەكات، ئەركی فریاگوزاری لەكاتی خۆپیشاندانەكانی چەند مانگی ڕابردووی عێراق بینیوە.

 

شیلان دارا چالاكوانێكی عێراقییە و لە ساڵی 2016 كۆلیژی دەرمانسازی تەواو كردووە

 

لەبەرانبەر ئەو كردەوەیە، چالاكوانان بەڵێنی تۆڵەكردنەوە و لێپرسینەوەیان لە سەركردەكانی ئەو میلیشیایانەدا، كە تاوانباری سەرەكی ئەو كردەوانەیان دەزانن.

نوهی سەلیم، مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە تویتەكەیدا نووسیویەتی: لە ماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژدا ئەمە دووەم رووداوی هاوشێوەیەو دەبێت لێپرسینەوە لەو بارەوە بكرێت.

لە مانگی ئابیشدا، ڕێهام یاقووب، چالاكوان و كارمەندی خۆراكناسی عێراق و چەند چالاكوانێكی دیكە تیرۆر كران، بەو هۆیەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرپرسی پۆلیسی بەسرە و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئەمنی لەكارخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا