پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی دابەزینی بەهای دینارەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت کاتییە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی CNBCی عەرەبی، د. لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، بڕوام وایە ئەو فشارانەی لەسەر دیناری عێراقی هەیە کاتین و بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە.
جەختی لەوەش کردەوە، “ئێستا عێراق لە دۆخێکی دارایی و ئابووری باشدایە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022ەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە و دوێنێ بەهای 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 167 هەزار دیناری عێراقی.