پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، 7 هەزار و 832 پلەدار کارمەند لە وەزارەت پێشمورگە پلەی بەرز دەکرێتەوە.
بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نزیکەی 7 هەزار و 832 کارمەند و پلەدار پلەی بەرز دەکرێتەوە، کە بەسەر دوو لیستدا دابەش دەبن.
وتیشی، له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:-
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ئیدارەی کارمەندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.