پۆڵەتیک پرێس
ئەمە یەکەم زیدانی نییە بگۆڕێت بۆ هۆتێل، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی زیندانی نارای ژاپۆنی کۆن دەگۆڕێت جەختی لەوەکردەوە دەیەوێت ئەو کەسانەی سەردانی هۆتێلەکە دەکەن چێژی لێببین و هەرگیز بیر لە ڕاکردن لێی نەکەنەوە.
زیندانی نارا تەمەنی سەدەیەک دەبێت و بڕیارە بگۆڕێت بۆ هۆتێلێکی پێشکەوتوو و ناوازە، بەپێی ڕۆژنامەی “ئەساهی شیبون”ی ژاپۆنی نۆ ژووری تاکەکەسی دەگۆڕێت بۆ ژووری میوان و کۆی گشتی 48 ژوور لە نهۆمی یەکەم و دووەم دروستدەکرێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی کۆمپانیای “هۆکنیۆ” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کۆمپانیاکە پلانی هەیە لە هاوینی 2024دا هۆتێلەکە بکاتەوە.
پلانی گۆڕینی زیندانەکە بۆ هۆتێل بەشێکە لە پڕۆژەیەک بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ناوچەکە و پارکی وەرزشی کۆنویک، جین ناکاگاوا سەرۆکی شارەوانی نارا دەربارەی پڕۆژەکە وتی:”پێشبینی دەکەن موڵکی کلتوری بەکاربێت بۆ ڕاکیشانی سەردانیکەران و دروستکردنی کۆمەڵێک کاریگەری یەک لە دوای یەک لەسەر هەرێم”، جەختی لەوەشکردەوە”ئەم هاوکارییەی نێوان کلتور و وەرزش دەبێتە هۆی زیاتر سەرنجڕاکێشانی گەشتیار و سەردانیکەران و وادەکات ماوەیەکی زیاتر لە نارا بمێننەوە، باخچەی وەرزشی کۆنویک خلیسکێنەی بۆ زیاددەکرێت دوای ئەوەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپی ساڵی پار سەرنجی زۆری سەردانیکەرانی ڕاکێشا.