ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ سەبارەت چەن پرسێک کۆدەبێتەوە، یەکێک لەو پرسانەش تایبەتە بە داشکاندنی ڕێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15 ی حوزەیرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاو کراوەتەوە کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:

ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.

– ڕەوانەکردنی ڕاپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

– کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.

– پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (132) تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسم. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ‌15ی حوزەیرانی 2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا