لە سلێمانی نرخی بەنزین گرانتر بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانی جارێکی دیکە نرخەکانی بەنزین بەرزبوونەوە و لە ئێستاشدا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1200 دینارە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئەمڕۆ دووشەممە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەهۆی ئەمەوە جارێکی دیکە کرێی هاتوچۆ لە بەشێک لە هێڵەکانی پاسدا ڕوویداوە بەتایبەتی هێڵەکانی سەرچنار کە لە 500 دینارەوە بووەتە 750 دینار.

ماوەیەکی زۆرە نرخەکانی بەنزین لە سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدان، ئەمەش ناڕەزایەتی شۆفێرانی دروستکردووە و بارگرانی بۆ هاووڵاتیانیش دروستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا