باسم عەوادی: عێراق دەیەوێت لەڕێگەی سوریاوە نەوت هەناردە بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بەدوای دەروازەی نوێدا بۆ هەناردەکردنی نەوت دەگەڕێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێت بەمەبەستی هەناردەکردنی نەوت و لەگەڵ باشبوونی دۆخی سوریاش، کاردەکات بۆئەوەی لەڕێگەی بەندەری بانیاسی سوریاوە نەوت هەناردە بکات.

ئاماژەی بەوەکرد، سوریا لەسەر دەریای ناوەڕاست بەندەری زۆر گەورە و ناسراوی هەیە.

ڕوونیکردەوە، ئەگەر سوریا ڕازی بێت لەڕێگەی سێگۆشەی عێراق-سوریا-تورکیا بەشداری لە ڕێگای گەشەپێدان بکات، ئەوا سەرچاوەی دارایی گەورە دەستەبەردەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا