جوتیار عادل: كێشەی بەنزین چارەسەركراوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی بەنزینی هاتوو لە بەغدا دەكرێتە دوو هێندەو بەوەش كێشەی كەمی بەنزین چارەسەركراوە، دڵنیایش دەدات لەوەی نەوتی سپی دەگەیەننە هەموو ماڵێك.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕی ئەو بەنزینەی لە بەغداوە دەنێردرێت دەكرێتە دوو هێندە و كێشەكە چارەسەركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا نرخی بەنزین دابەزیووەو ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەو پرسە ئەوان ئەنجامی دەدەن.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، جوتیار عادل باسی لەوەكرد، بەرنامەیان هەیە لەمساڵدا نەوتی سپی بگەیەننە هەموو ماڵێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا