شارەوانیی سلێمانی هۆشدارییەکی توند دەدات بە کاسبکارانی ناوبازاڕ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیندراوێکدا “هۆشدارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ” بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هۆشدارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ.

رۆژی هەینی 12ـی نیسانی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هۆشیاریمان بڵاو کردۆتەوە و ڕێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕە کان کە پێویستە پابەند بن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن ، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا (شەقامی سالم و ناوبازاڕ ) بەشێوازێک پیس کراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە”.

دەشڵێت: بۆیە جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان.

May be an image of 1 person, car and street

May be an image of 2 people, street and text

May be an image of 1 person

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا