کارەبای نیشتمانی دەگەیەندرێتە گوندێک لە سنووری شارباژێڕ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەبڕی زیاتر لە 141 ملیۆن دینار، کارەبای نیشتمانی دەگەیەندرێتە گوندێک لە سنووری شارباژێڕ”.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە (141) ملیۆن دینار، كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ گوندێك له‌سنورى شارباژێڕ”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ ‌گوندی مێشوولان له چوارتا/ وێستگه‌ی قه‌ڵاچوالان فیده‌ری 5 له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، “كۆى بودجه‌ى پرۆژەكە بریتییه‌ له‌ 141.760.000 هه‌زار دینار، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای سانان جێبەجێ دەکرێت، بڕیاریشە لەماوەی (90) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا