پلانە 25 ساڵییەكەی حكومەت بۆ گەشتوگوزار شكستیهێنا

پۆڵەتیك پرێس

ئەو پلانەی حكومەت كە بۆ ماوی 25 ساڵ بۆ گەشەسەندنی كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم داینابوو، تەنها دوو ساڵ كاری كردو شكستیهێناوەو بەرپرسانی گەشتوگوزاریش نازانن كارەكانی پرۆژەكە بەكوێ گەشتووە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ساڵی 2013 پلانێكی 25 ساڵەیان بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێم جێبەجێكرد، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 ەوە تا كۆتایی 2016 پلانەكە نیمچە وەستاوبوو، لە ساڵەكانی 2017 و 2018 و 2019 ش بەشێكی پلانەكە خرایەوە كار.

وتیشی، “بڕیارەكانی ساڵی رابردوی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بوونە هۆی ئەوەی كەرتی گەشتوگوزار پەك بخات، ئەمەش رەنگدانەوەیەكی خراپی لەسەر داهاتی گەشتوگوزار هەبوو، ئەگەر ئەمساڵیش ئەو بڕیارانە بدرێنەوە ئەوا كەرتی گەشتیاری هەرەس دەهێنێت”.

لەماوەی رابردودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بەچەند قۆناغێك كەرتی گەشتوگوزاری لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەرەو پێشەوە ببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا