پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئامادەكاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەكات لە رۆژانی جەژنی قورباندا، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزار دەڵێت، 90% ی گەشتیاران لە شارەكانی خوارووی عێراقەوە دێن.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشت و گوزارەوە، ئەمساڵیش هاوشێوەی جەژن و بۆنەكانی رابردوو، ئامادەكاریمانكردووە بۆ پێشوازیكردن لە هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشت و گوزارییەكانی هەرێم بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە.
وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزار وتی: 90% ی ئەو گەشتیارانەی روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم دەكەن گەشتیاری شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
نادر رۆستی، ئاماژەی بەوەكرد، هەرچەندە دەستەی گەشتو گوزار بە فەرمی هیچ ئامارێكی رانەگەیاندووە دەربارەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم، بەڵام بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ نزیكەی (700) هەزار گەشتیار رووی لە سلێمانی كردووە و زیاتر لە (800) هەزار گەشتیاریش سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێریان كردووە، (150) هەزار گەشتیاریش روویان لە دهۆك كردووە.