یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە31ی کانونی دووەم، بەپێی نوسراوێکی فەرمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای کەرکوک، کە بڕیاربوو سبەینێ بەڕێوەبچێت دواخرا.

بەپێی نوسراوێکی پارێزگای کەرکوک، کە واژۆی راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەتی لەسەرە تێیدا هاتووە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیاربوو سبەینێ پێنجشەممە1ی شوبات ئەنجام بدرێت دواخرا.

ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر داوای لیستەکانی سەرکەوتوو بەمەبەستی ڕەخسانسنی بوار بۆ لێکتێگەیشتنی نیوانیان بڕیاردرا بە دواخستنی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ڕۆژی دووشەممە5ی شوباتی 2024.

لەکاتێکدا، دوێنی سێشەممە30ی کانونی دووەم، بەپێی نوسراوێکی فەرمی، راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، کە ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرا، تێیدا ڕۆژی پێنجشەممە 1ی شوبات، لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بانگهێشتکران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا